زانیاری دەبارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ــ Covid19


ئەو شتانەی کە پێویستە بیزانیت:ڤایرۆسی کۆڕۆنا چییە؟چۆن بڵاودەبێتەوە؟نیشانەکانڕێگاکانی خۆپاریزی  ڤایرۆسی کۆڕۆنا چییە؟خێزانێکە لە ڤایرۆس، چەند جۆرێکی هەیە لەنێو ئاژەڵ و مڕۆڤ دا نەخۆشی دروست دەکات.هەندێکیان کاریگەریان زۆر کەمە و نەخۆشی سووک دروست دەکەن وەک کۆڕۆنای مڕۆیی کە دەبێتە هۆی هەڵامەت. جۆرێکی تری پێی دەڵێن سارس واتە هەوکردنی توند و تیژی هەناسە کە لەساڵی ۲۰۰۳ سەری هەڵداو لە چین و هۆنگ کۆنگ، ڕێژەی مردنی ۳۰ ٪ بوو. جۆرێکی تر پێی دەڵێن مێرس واتە کۆنیشانی توندی هەناسە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەووڵاتی سعودیە و کەنداوی عەرەبی سەری هەڵدا و نزیکە ٨۰۰ کەسی کوشت و ٨ هەزار کەسی نەخۆش خست، ڕێژەی مردنی ۱۰ ٪ بوو.ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ بریتییە لە جۆرێکی نوێ کە پێشتر دەستنیشان نەکراوە لە مرۆڤدا، کە ئێستاش لە چەندین وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە. چۆن بڵاودەبێتەوە؟لەکەسی توشبوو دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر بڵاوبوونەوەی سەرەکی ئەم ڤایرۆسە بریتیبووە لە گواستنەوەی لە کەسی توشبووەوە بۆ کەسێکی تر.لەنێوان ئەو کەسانەی کە لەیەکترەوە نزیکن (لەنێوان ٦ پێ) لەڕێگەی کۆکە و پژمین بەرکەوتن و دەستدان لەڕوو و شتی پیسبوو بەڤایرۆسەکە دەکرێت کەسێک بەهۆی دەستدان لە ڕووکەشێک یا شتێکی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە و دواتر دەستدان لە دەم، لووت، یا چاوی توشی ڤایرۆسەکە ببێت، بەڵام ئەوە ڕێگای سەرەکی نەبووە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تا ئێستا. نیشانەکانی نەخۆشیەکە:تاکۆکەهەناسە تەنگیژانەسەرژانی ماسولکەکانی لەشهەندێک جار سکچوونڕشانەوەئەگەر نەخۆشیەکە توند و قورسبوو  هەوکردنی سینگ، وپەککەوتنی هەناسە و گوورچیلە ڕوودەدا و دەبێتە هۆی مردن.بەپێ زانیاری بەردەست ٨٠٪ حاڵەتەکان بەسووکی تووشی نەخۆشیەکە دەبن. تەنها تا، کۆکە، ژانەسەر، و سووتانەوەی گەروویان دەبێت هاوشێوەی ئەنفلەوەنزای ئاسایی.دەکرێت نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە لە نێوان ١ بۆ ١٤ رۆژ دوای گرتنی ڤایرۆسەکە دەربکەون. ئەمەش لەسەر بنەمای ئەوەی کە پێشتر لە ڤایرۆسی مێرس بینراوە. لەکاتی بینینی ئەم نیشانانە تکایە پەیوەندی بەم هێڵە گەرمانە بکە. ڕێگاکانی خۆپارێزی:لە ئێستادا هیچ پێکوتەیەک نییە بۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ. باشترین رێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشکەوتن بریتییە لە بەدووربوون لە ڤایرۆسەکە. تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە بۆ بەدووربوون لە نەخۆشییە گوازراوەکان:زوو زوو دەست شووشتن بەئاو و سابوون بۆ ماوەی ۲۰ چرکە یان بە جێڵی پاککەرەوەی دەست.دەست نەدان لەدەم، لووت، و چاو پێش شۆردنی دەستەکانت.دوورکەوە لەهەرکەسێک کەنەخۆش بێت (تا و کۆکە و ئەنفلوەنزای هەبێت).لەکاتی کۆکە و پژمین دەم و لووتت یان بەشی ناوەوەی دەستت دابپۆشە بە کلێنیکس. کلێنیکسی بەکارهاتوو ڕاستەوخۆ فرێدە ناو سەلەی زبڵ و دەستەکانت بشۆ.ئەگەر نەخۆش بوویت، تا و کۆکەت هەبوو لەماڵەوە پشوو بدە تاوەکو کەسی تر تووش نەکەیت و یارمەتی بەرگری لەشت بدەیت زوو چاکببیتەوە.گۆشت و هێلکە بەباشی بکوڵێنە بۆ دڵنیابوون لەپاکژی.زیاتر بایەخ بە خواردنی تەندروست بدە و زوو زوو ئاو بخۆرەوە تاوەکو دووربیت لەووشکبونەوە.بەڵغەم فڕێمەدە سەر زەوی، ئەوە هۆکارێکە بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە لە ژینگە و تووشکردنی کەسانی تر.ئەو ڕووکەش و کەرەستانەی  دەستت بەریان دەکەوێت، زوو زوو پاکیان بکەرەوە.دووربکەوەرەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و نزیک کەوتنەوە لە خەڵک.رەچاوی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکە بۆ بەکارهینانی ماسکی دەموچاو:وەزارەتی تەندروستی پیشنیازی ئەوە ناکات کە ماسکی دەموچاو بەکاربهێنیت بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسە گوازراوەکان (بە ڤایرۆسی کۆڕۆناشەوە) گەر تەندروستیت باشە.ماسکی دەموچاو دەبێت لە لایەن کەسانێکەوە بەکاربێت کە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان تێدا دەرکەوتووە بۆ بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە.ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکان کاردەکەن یاخود چاودێری کەسێکی توشبوو دەکەن (لە ماڵ یان سەنتەری تەندروستی) پێویستە کە ماسکی دەموچاو بەکاربهێنن

پەیمانگای تەکنیکی کارگیری هەولێر
بەشی ڕاگەیاندن
ئامادە کردن : زید میرحاج چلبی



هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ و چارەسەرکانی


نەخۆشیەکانی دڵ بەپێی شوێنی تووشبوونی نەخۆش بۆ چەند جۆرێک پۆلێن دەکرێن، کە بریتین لەو نەخۆشیانەى کە تووشی دەمارەکانی دڵ دەبن، یان تووشی ماسولکەکانی دڵ دەبن، یان ئەو نەخۆشیانەى کە تووشی زمانەکانی دڵ و پەردەی دڵ دەبن، کە بە پێی شوێنی تووشبوونی نەخۆشیەکە و جۆرەکەی دیاری دەکرێت. بەڵام زۆرترین جۆری نەخۆشیەکانی دڵ ئەو نەخۆشیانەن کە کاریگەری دەکەنە سەر دەمارەکانی دڵ.سەبارەت بە جەڵتەى دڵ دکتۆرەکان ئاماژە بەوە ئەدەن بە هۆی مەینى خوێنە لەیەکێک لە بۆرییەکان، بەهۆی گیرانی ئەو بۆرییانەوە خوێن بۆ بەشی خوارەوەى ئەو ماسولکەی دڵ ناچێت بەمەش ماسولکەکە بەرەو لە ناوچوون و مردن دەچێت.هاوکات دەربارەی هۆکارەکانی جەڵتەى دڵیش دکتۆرەکان ئاماژە ی نەخۆشیەکانی شەکرە و جگەرەکێشان و بەرزی پەستانی خوێن و وەرزش نەکردن و زیادبوونی کێش و دڵەڕاوکێ و هۆکاری ناڕێکی لە چەورییەکانی خوێن، ئەمانە هۆکارن بۆ تووشبوونی هاوڵاتیان بە جەڵتەى دڵ.سەبارەت بەوەى کە جەڵتەى دڵ تووشی کەسانی بەتەمەن یان گەنجان دەبێت دکتۆرەکان ئەڵێن ڕێژوى نەخۆشیەکانی دڵدا جەڵدەی دڵ یەکێک بووە لەنەخۆشییەکانی کەسانی بەتەمەن، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بوونی فاکتەرە مەترسیدارەکانی وەک جگەرەکێشان و جوڵەى کەم و قەڵەوى و خواردنی ناتەندروست و وەرزش نەکردن، هەربۆیە گەنجانیش تووشی جەڵتەى دڵ دەبن، سەرجەم ئەو هۆکارانەش وایکردووە ئێستا ئەم نەخۆشیانە لەتەمەنی ناوەند و تا ڕادەیەک گەنجیشدا ڕووبدات.جەڵتەى دڵ لەڕەگەزی نێردا زیاتر ڕوودەدات، بەتایبەت تا تەمەنی 70 ساڵی، چونکە هەندێک هۆکارى فسیۆلۆژی هەیە لەخانماندا کە پارێزگاری لێدەکات و ڕێگری دەکات بۆ تووشبوون بەنەخۆشیەکانی دڵ تاتەمەنی (65-70) ساڵ، بەڵام لەدوای ئەو تەمەنەوە ژنان و پیاوان وەک یەک تووشی جەڵدەى دڵ دەبن و دەشتوانین بڵێین خانمان بە نزیکەى 7 بۆ 10 ساڵ دواتر لە ڕەگەزی نێر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن .ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشیەکانی دڵن، بەپێی رێنماییەکان دکتۆرەکان ەئاگاداری ئەم خاڵانە بن:1-دوورکەوتنەوە لە نێرگەلە و جگەرەکێشان.2-کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر و بەرزە پەستانی خوێن.3-گۆڕانکاری لەو بارودۆخەی دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ و نائارامی.4-پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی پزیشک و گرنگیپێدانی.5- وەرزشکردن بە شێوەی تەندروست و جوڵەکردن، بەڵام بۆ نەخۆشانی دڵ سەلامەتترین جۆری وەرزش بە پێ ڕۆیشتنە رۆژانە بۆ ماوەی 40 خولەک، بۆ ماوەى 5 بۆ 7 جار لەهەفتەیەکدا، هاوکات ئەوکەسانەى نەخۆشی دڵیان هەیە دەتوانن هەندێ وەرزشی تایبەتیش بکەن جگە لە ڕۆیشتنی پیادە تا ئەوکاتەی نەگاتە حاڵەتی هەناسە توندی و سنگ ئێشە



پەیماناگای تەکنیکی کارگیری هەولیر

بەشی ڕاگەیاندن

ئامدەکردن: زید میرحاج چلبی


سەرپەرشتی کردن : دکتۆر ابراهیم

أضف تعليق